(ABNA24.com) عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی چاکسازی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە سەرۆکایەتی هاوپەیمانیەکە راگەیاند و داوای لە دەستەی سەرۆکایەتی هاوپەیمانیەکە کرد کەسێکی دیکە بۆ پێگەکەی دیاری بکەن.
حەکیم لە تویتەر بڵاویکردوەتەوە "دوای بریارەکەی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی دەسەڵاتدار بۆ چونە بەرەی ئۆپۆزسیۆنی سیاسەتی دەستوری نیشتیمانی و بەئەنجامگەیاندنی ئەو رۆڵە بە گوفتار و کردار، ئەو متمانە گەورەیەی هاوپەیمانی چاکسازی بە هەند و بەنرخ وەردەگرم کە دەستەی سەرۆکایەتی پێیانبەخشیوم و بە درێژایی ئەو ماوەیە سەرۆکایەتیەکەیان داوە بە من".
لە بەشێکی دیکەی بڵاوکراوەکەی حەکیم-دا هاتوە "هیوادارە توانیبێتی ئەمانەتەکە بپارێزێت و بەرپرسیاریەکەی بە تەواوی و باشترین شێوە گرتبێتە ئەستۆ".
٢٤ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٠٣
News ID: 954280
عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی چاکسازی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە سەرۆکایەتی هاوپەیمانیەکە راگەیاند و داوای لە دەستەی سەرۆکایەتی هاوپەیمانیەکە کرد کەسێکی دیکە بۆ پێگەکەی دیاری بکەن.